سەگێك پارەیەكی خەیاڵی دەدۆزێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەگێك پارەیەكی خەیاڵی دەدۆزێتەوە

 

 

لەڕێگەی سەگێكی پۆلیسی دەستبەسەر بڕێكی زۆری مادەی گرانبەهای هۆشبەردا گیراوە، دەركەوتووە بایی بڕە پارەیەكی یەجگار زۆر بووە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی دی دەبلیۆی ئەڵمانیا، لە سلۆڤاكیا، سەگێك كەلە لەبنكەی گومرگ كار دەكات توانیویەت مادەیەكی زۆری هۆشبەر بدۆزێتەوە، كە بایی (2,26) ملیار دۆلار بووە.

ئەو مادە هۆشبەرەی دەستی بەسەر داگیراوە لە جۆری (میسافیتامین) ە كە بڕی (1.5) تۆن بووە بەهاكەشی (2.26) ملیار دۆلار بووە، ئەو سەگەی ئەم مادە هۆشبەرەی ئاشكرا كردووە ناوی (هاتش) ەو ساڵانێكە لە بنكەی گومرگەكان كار دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ