هەندێك توێژینەوەی پزیشكی دەڵێن: نزیكەی چارەكی ئەو كەسانەی كە پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت و پێیان دەڵێن ئێوە كۆرۆناتان گرتووە، یەكسەر ژمارەیەكی زۆری نیشانەكانیان تێدا دەردەكەوێت وەكو تەنگەنەفەسی و سەرئێشەو بێهێزی، ئەگەرچی پێشتر كێشەیەكی ئەوتۆیان نەبووە.
ئەمەیە كە پێی دەوترێ: كاریگەری و پەیوەندی دەروون و جەستە.
دەمامك بپۆشە، زوو زوو دەستەكانت بە ئاوو سابوون بشۆرە، تا دەتوانی مەچۆرە قەرەباڵغی، ئەمە دواهەمین دۆزینەوەو ئامۆژگاری زانستی پزیشكییە بۆ ئەم پەتایە.
ئیتر خۆ ئەمە ئەستەم نییەو داهێنانیش نییەو تۆقینیشی ناوێ.
(د. فەهمی عەلی عەزیز – پسپۆری دەروون و نەخۆشییەكانی)