گرنگی و سەرچاوەكانی خۆراك
نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B2 و هۆكارەكانی :
-- ڤیتامین B 2 یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین بیەكان كە لەناو ئاودا دەتوێنەوەو ئەگەر ڕێژەكەی لە ئاستی نۆرماڵ لە ناو خوێن زیاتر بێت ؛ لەش لە ڕێگەی گورچیلەكانەوە بڕە زیادەكە دەردەكاتە دەرەوەو ناتوانێت هیچ بڕێك خەزن بكات.
-- گرنگی و ڕۆڵی ڤیتامین B 2 :
-- خۆپاراستن لە شێرپەنجە : یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە هەندێك جۆری شێرپەنجە وەك شێرپەنجەی منداڵدان بە هۆی ڕێگركردن لە تێك چوون و لەناوچوونی ترشی ناوكی ( DNA ) ناو خانەكان و بونیادی خانەكانەكی لەش.
-- ڕێگری كردن لە شەقیقە :
ڕەنگە ڤیتامین ( B 2 ) یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەركردنی نەخۆشی مایگرەین هەبێت و وەرگرتنی لە ڕێگەی تەواوكەری خۆراكیەوە توندی سەرئێشەی شەقیقە كەم دەكاتەوەو نەخۆشەكە كەمتر سەرئێشەكەی بۆ دێت، هەروەها ئەگەر لە كۆمەڵێك كانزاكان بدرێت بە نەخۆش ئازارو نیشانەكانی زووتر نامێنێت.
-- پاراستنی تەندروستی چاو : ڕۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی چاو وەك ئاوی سپی، گلۆكۆما، هتد.
-- چاڵاك كردنی كۆئەندامی دەمار : یارمەتی كەمكردنەوەی هەندێك نیشانەی بێزاركەری دەدات كە لە كێشەو نەخۆشیەكانی كۆئەندامی دەمار دەر دەكەوێت وەك سڕبوون، مێرولەكردن، قەلەقی.
-- دابەزاندنی ئاستی هۆمۆسستین لە خوێن : بەرزی ڕێژەی ترشی ئەمینی هۆمۆسستین دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوێتەوە وێنەی جەڵتەی دڵ، سەكتەی مێشك، لەبیرچوونەوە، ژەهراویبوونی سكپڕی (تسمم الحمل).
-- سوودەكانی تر :
-- چارەسەرو ڕێگری كردن لە كەمخوێنی.
-- یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن.
-- گەشەی تەندروست و تەواوی كۆرپەلە لە كاتی دووگیانی .
-- كەمكردنەوەی گرژبوون و تەشەنووجاتی ماسولكەكان .
-- كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیەكان دڵ و بۆرییەكانی خۆین و پاراستنی تەندروستی جگەر.
-- یارمەتی باشتر هەڵمژین و سوود وەرگرتن لە لە ڤیتامین 3 B1 , B , B 6 , فۆلیك ئەسید .
-- نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B 2 :
--كەمخوێنی .
- كێشە لە زیندەچاڵاكی (میتابۆلیزم).
- هەوكردنی قورگ یان ناودەم یان زمان .
- شەق بوونی زمان یان دەم.
- بێهێزی و بێ تاقەتی بەردەوام.
- هەوكردنی و كێشەی پێست بە تایبەت لە دەم و چاو بە تایبەت دەوری لووت.
- تێك چوونی مەزاج.
-- هەوكردنی خانە ڕووپۆشەكان.
-- بوونی كێشە لە دەمارو كۆئەندامی دەمار.
--- گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك :
- شیر و شیرەمەنی و هێلكە .
- گۆشتی سوورو ماسی و گۆشتی پەلەوەر، قەڕنابیت.
- دانەوێڵە تەواوەكان.
- سەوزە گەڵا تۆخەكان : وەك سپێناخ ، بڕۆكلی ،
- قارچك ، ئەڤۆگادۆ ، چەرەزات.
- پەتاتەی شیرین ، مەعدەنووس ، گژوگیای ناو دەریا .
(د. كامەران ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)