چاوتروكاندنی زۆر و نائاسایی لە منداڵ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چاوتروكاندنی زۆر و نائاسایی لە منداڵ

 

 

زۆر جار دایكان و باوكان تووشی دڵەڕاوكێ دەبن بەهۆی چاوتروكاندنی نائاسایی منداڵەكانیان.

ئەو جۆرە تروكاندنە جێگەی دڵەڕاوكێ نییە، بەڵام لەلان پزیشكەوە ببینرێت باشترە بەتایبەتی ئەگەر نیشانەی دیكەشی لەگەڵ بوو، چونكە بەدەگمەن نیشانەیە بۆ هەبوونی كێشە لە دەماری بینین.

هۆكارەكانی:

بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەكی گەورە هۆكارەكانی ئەمانەن:

1. هەبوونی كێشە لە گلێنەی چاو وەك وشكی چاو، بەركەوتنی برژانگ بە گلێنە، هەبوونی ووردە تەنی نامۆ لە چاو هەروەها هەبوونی ووردە برین لەسەر گلێنەی چاو. 

2. فێربوون خوپێوەگرتن بە چاوتروكاندن زیاتر پەیوەندی بە باری دەروونی منداڵەوە هەیە بۆیەش زیاتر كاتی هەبوو دڵەڕاوكێ و ماندوبوون و پاڵەپەستۆی دەروونی روودەدات، زۆربەی ئەوانەی كە ئێمە دەیانینین ئەو جۆرەن، جێگەی دڵەڕاوكێ نییەو بە تێپەڕبوونی كات منداڵەكە خۆی تەركی دەكات، پێویستە پێی دەگوترێت وامەكەو زوو پێی بڵێ بۆچی وادەكەی، چونكە ئەمە وادەكات درەنگتر تەركی بكات. 

3. هەبوونی جۆرێكی كزی چاو وەكو لاربینی (ئەستیگماتیزم)، دووربینی یاخود نزیكبینی كە پێویستی بە لەچاوكردنی چاوێلكە یان گۆڕینی چاوێلكە بێت.

4. هەبوونی خێلی چاو.

چارەسەر:

چارەسەر بە چارەسەری هۆكارەكەی دەبێت، لە كاتی هەبوونی خوپێوەگرتن، پێویستە هەوڵبدرێت منداڵەكە هێوربكرێتەوەو پەستانی دەروونی لەسەر دروستنەكرێت.

(د. ئەبوبەكر زاهیر كاوانی – پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو)

 

هه‌واڵی گرنگ