یه‌كـ : له‌كاتێكدا ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تڕڕه‌مپ سه‌رباری ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌بڕیاره‌له‌مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵدا به‌ڕیوه‌بچێت ، هه‌میش سه‌رقاڵی كێشه‌و گرفته‌ناوخۆییه‌كانی وه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی ، كه‌به‌شێكی به‌هۆی به‌رزو نزمی نرخی نه‌وت وكاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه، دیسان سیاسه‌ت وگه‌مه‌ترسناكه‌كانی په‌لهاوێشتنی وه‌ڵاتی چین ومانه‌وه‌ی دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران وهه‌ژموونی ئابوری وبازرگانی ئه‌م دوو وه‌ڵاته‌به‌سه‌ر عێراقدا ، له‌ئێستادا ئه‌مریكا ده‌خوازێت له‌سه‌ر حیسابی به‌هێزكردنی حكومه‌تی عێراق وپشتگیریه‌كانی بۆ سیاسه‌ت وچاكسازیه‌كانی موسته‌فا كازمی ، كه‌متر له‌خه‌می به‌هاناوه‌چوونی كێشه‌و گرفته‌هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره، هه‌ر بۆیه‌له‌ئاست داواكاری وپێش مه‌رجه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی له‌سه‌ر كۆی داهاتی‌ناوخۆو خاڵه‌سنوریه‌كانی هه‌رێم و ئاریشه‌كانی تری نێوان هه‌ردوولا بێده‌نگـ وبێ هه‌ڵوێسته، لێره‌وه‌تادێت فشاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی كورد تووندتر ده‌بێت ، به‌رپرسانی كوردیش به‌هۆی خراپی وناشه‌فافی ئیداره‌دانی ناوخۆ وشكستی سیاسه‌تی ئابوری به‌گشتی وسێكته‌ری نه‌وت ، ته‌واو شڵه‌ژانێكی سیاسی وده‌روونی بۆ دروستكردوون ، وه‌لێ به‌هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ به‌غدا وهه‌ولێر ، ڕاگرتنی ئه‌و باڵانسه‌یه‌كه‌له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبووه، به‌مانایه‌كی تر هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیه‌جیددیانه‌ی كه‌ئێستا له‌سه‌ر هه‌رێم وه‌كـ قه‌واره‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌ڵه‌كه‌بووه، به‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لاواز وبچووكـ ده‌بێته‌وه ، له‌به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێ به‌ڵێنیان به‌وه‌فده‌كه‌ی فه‌ره‌نسا داوه‌كه‌ده‌رگای حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕووی كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسادا ئاوه‌ڵایه، به‌مه‌ش به‌شێكـ له‌و جه‌ده‌له‌بێ بایه‌خ و كه‌م ده‌كاته‌وه‌گوایه‌فه‌ره‌نسا ته‌نها دۆستی میلله‌تی كورده‌نه‌كـ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی !!
:
دوو : له‌ئه‌نجامی مامه‌ڵه‌وسیاسه‌تی تووندی ئێستای ئه‌مریكا دژ به‌ئێران و له‌ویشه‌وه‌بۆ ئه‌و گروپانه‌ی كه‌ڕاسته‌وخۆ له‌لایان ئێرانه‌وه‌هاوكاری ده‌كرێن ، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ناوخۆی ئێران و ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه‌سه‌ر ئامانجه‌سه‌ربازی و بازرگانیه‌كانی تاران ، تا ئاستێكـ ده‌سه‌ڵات وهه‌ژموونی ئێرانیه‌كانی به‌سه‌ر عێراق وكوردستاندا لاوازكردوه، به‌مه‌ش ده‌رگای به‌ڕووی ده‌وڵه‌تێكی زلهێزی وه‌كـ توركیا وسوپای وه‌ڵاته‌كه‌ی كردۆته‌وه‌زیاتر له‌ڕابردوو له‌ناوچه‌كه‌ئاماده‌ییان هه‌بێ ، ئه‌وه‌تا له‌یه‌كـ كاتدا ده‌وڵه‌تی توركیا له‌قووڵایی چه‌ندین وه‌ڵاتی جێاوازدا ده‌ستێوه‌ردانی هه‌یه‌وهه‌ژموونی خۆی سه‌پاندوه، به‌تایبه‌تی له‌لیبیا وسوریا وهه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مه‌ش بۆ وه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا جێگای قبوڵ نیه‌و پاریس و به‌رپرسانی فه‌ره‌نسای نیگه‌ران و ناڕازیكردوه، هه‌ر بۆیه‌به‌تووندی دژی له‌شكر كێشی وده‌ستێوه‌ردانی سوپای توركیا وه‌ستاونه‌ته‌وه، وه‌كـ مه‌علوومه‌له‌ئێستادا سه‌رباری ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم چ له‌ناوخۆو ئه‌وه‌شی په‌یوه‌سته‌به‌حكومه‌تی به‌غدا ونه‌بوونی ده‌رچه‌یه‌كی گونجاو بۆ ده‌ربازبوون لێی ، له‌م لاشه‌وه‌هێرشی سوپای توركیا وسنووربه‌زاندنی حكومه‌تی هه‌رێم وجێگیركردنی چه‌ندین بنكه‌و باره‌گای سه‌ربازی وهه‌واڵگیری له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌هاوكاته‌له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌شێكـ له‌چین وتوێژه‌جێاوازه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان داواده‌كه‌ن حكومه‌ت وقه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌وله‌بریدا ده‌سه‌ڵاتی ئیداری وسیاسی حكومه‌تی عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌شاره‌كانی هه‌رێم ، سه‌ره‌نجام له‌كۆی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندانه‌حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌رپرسانی پارتی ویه‌كێتی تۆقاندوه‌و به‌هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كی جیددی ئه‌بینن بۆ سه‌ر حكومه‌ت وخودی كه‌سایه‌تی به‌رپرسانی جووت بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ، وه‌لێ به‌هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وئه‌و ئه‌جیندایه‌ی كه‌له‌دوو تۆیی سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌یه، زیاتر له‌په‌یامێكی به‌ڕووی ناوخۆی هه‌رێم وده‌ره‌وه‌دا هه‌ڵگرتووه، گرنگترینیان پشتگیری له‌سیاسه‌ت ومانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ، گه‌یاندن ولێكـ نزیكردنه‌وه‌ی به‌غدا وهه‌ولێره‌له‌خاڵێكدا هه‌ردوولا قایل بكات ، په‌یامێكه‌بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا و له‌شكر كێشیه‌كانی سوپای توركیا كه‌زیاتر له‌وه‌ی هاتووه‌په‌لنه‌هاوێژی و بوه‌ستێ !