شەكرەو جۆرەكانی بناسن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەكرەو جۆرەكانی بناسن

 

 

شەكرە، نەخۆشییەكی درێژخایەنی گشتگیری زیندەپاڵیە، كە لە ئەنجامی بەردەوام بەرزبوونەوەی ڕێژەی گلوكۆز لەناو خوێندا ڕوودەدات.

پێشی شەكرە ...

حاڵەتێكە لەنێوان باری ئاسایی و تووشبوون بە شەكرە، كەڕێژەی شەكرە بەرزە، بەڵام ناگاتە پێناسەی شەكرە.

جۆرەكانی شەكرە

1. شەكرەی دوگیانی : كە تەنیا لە ئافرەتی دوو گیاندا ڕوودەدات.

2. شەكرەی دوانەكی، كە لە ئەنجامی نەخۆشییەكانی هۆرمۆن، پەنكریاس یان بۆماوەیی تەواو ڕوودەدات.

3. شەكرەی جۆری یەكەم، كە لە منداڵ و گەنجان ڕوودەدات و هەمیشە بەدەرزی ئەنسۆلین چارەسەر دەكرێت.

4. شەكرەی جۆری دووەم، كە لە ناوەندە تەمەن و بەساڵاچواندا ڕوودەدات و بە حەب و ڕێكخستنی خواردن چارەسەر كردن دەكرێت.

(د. یوسف خەتێ – پسپۆڕی هەناوی و هۆڕمۆنات)

 

هه‌واڵی گرنگ