مامۆستا مەلا جەمیل لە ساڵی ۱۹٤٦ لە شاوەیس لە خانەوادەیەکی دیندار و خودا ناس چاوی بەدونیا هەڵهێناوە، یەکێک لە گەورەترین ئاواتی باوکی بەڕیزیان ئەوە بووە کە جەمیلی کوڕی ببێتە مەلا ، هەر بۆ ئەو مەبەستە دەیخاتە بەر خوێندنی قورئان و زانستە شەرعیەکان لە حوجرەدا، باوکی زۆۆر هاندەر و پاڵپشتی بوو، بۆ پێگەیاندنی هەر چەندە نەخوێندەواریش بوو بەلام خۆشەویستی ئیسلام وای لێکردبوو کە بەجۆرێک پاڵپشت و هاندەری ئەم کوڕەی بێت کە ببێتە مەلایەکی لێهاتوو، جەنابی عەلی باوکی بەڕیزیان لە یەکێک لەوتەکانیدا دەلێت: عەیبە پیاو لە سەر بەرمالی ژنان نوێژ بکات، کە مەبەستی ئەوەیە دەبێت پیاو ئەهلی مزگەوت بێت و نوێژەکانی لە مزگەوت ئەنجام بدات، مامۆستا جەمیل ئەو خەونەی باوکیان دەکاتە ڕاستی و تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر دەکات، و دەبێتە یەکێک لە کاریگەرترین مەلاکانی کوردسیان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی.
مامۆستا جەمیل لە وتاربێژیدا وشەکانی کاریگەر و دەنگێکی زوڵال و قورئانیکی خۆشی دەخوێند دەکرێت نازناوی کوشکی کوردانی پێبداین ، هەر وەک مامۆستای مەرحوم خۆی دەیفەرموو کە وتاربێژێ ئیسلامی عبدالحمید کشک زۆر کاریگەری لەسەری هەبووە، با بچینە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکەمان، ئەو وانەیە فیر بین لە مردنی بەڕیزیان، مامۆستا جەمیل بەو جۆرە لە ڕاگەیاندنەکان دەرنەدەکەوت وەک ئەوەی ئێستا کەسانێک هەن بەردەوام لە سەر شاشەکانن، پرسیار ئەوەیە ئەی چی بوو؟ وای کرد هەموو کوردستان بۆ ئەم پیاوە مەزنە خەمبار و دلگران بیت، مردنی دەنگدانەوەیەکی زۆر گەورەی هەبوو ،پرسیار ئەوەیە، بەس لەبەر ئەوەی مەلا بوو؟ لەبەر ئەوەی کوڕی پەرلەمانتار بوو؟ لەبەر ئەوەی خەزوری حاجی کاروان بوو؟ نەخێر لەبەر ئەمانە نەبوو، بەڵکوو بۆ ولامی ئەو پرسیارەی کە ئەم مامۆستایە بۆچی ؟ هێندە گەورە بوو، ئەوە خۆشەویستمان موحەمەد سەلامی لەسەر بێت وڵام دەداتەوە و دەفەرموێت(ان الله يرفع بهذا الكتاب اقواما، ويضع به اخرين) خوای گەورە پلەو پایەی مرۆڤ لە دونیاو دواڕۆژدا گەورە دەکات ئەگەر خەریکی قورئان بێت، و خزمەتی قورئان بکات،.
مامۆستای مەڕحوم جگە لەوەی کە ئەزبەرکاری قورئان بوو، تەواوی ژیانی بۆ خزمەت کردنی قورئان و قورئان خوێنان تەرخان کردبوو، تا وای لێهات چەندین کەس لە ژێر دەستی ئەو تەواوی قورئان لەبەر بکەن و چەندین پێشبڕکێ ی جوان خوێندنەوەی قورئانی سازدەکرد ،کە لەهەمویان مەبەست پێ ی خزمەت کردنی ئەو موعجیزە خالیدەی خۆشەویستمان بوو علیە السلام ، بەڕیزان ئەگەر بمانەوێ لەدونیادا بەختەوەر بژین ، ئەگەر بمانەوێ لە دونیادا ڕیزدار بژین، ئەگەر بمانەوێ ژیان بکەینە گەنجینەیەک بۆ کۆکردنەوەی کاری چاک، ئەوا دەبێت خەریکی قورئان بین و لەسەر ڕێگای راستی ئیسلامەتی بڕۆین.
مامۆستا راستە نابینا بوو، بەڵام خۆی دەیفەرموو پێم ناخۆشە بلێن مامۆستا لەمالەوەیە، چونکە من زۆرترین کات لەدەرەوەم ، هەر خەریکی کاری چاک و خزمەت کردنی خەڵک و پیگەیاندنی قورئان خوێنان بووە، خۆشبەختی بۆ مامۆستا کەو بەو جۆرە ژیاو بەوجۆرە سەری هەلگرت ، خۆشبەختی بۆ ئەو کەسانەش کەهەمان ڕیگای بەڕیزیانیان گرتۆتە بەر و لەسەری دەڕۆن، وەیلا و پەشیمانیش بۆ ئەو کەسانەی کە خۆشەویستمان سکالایان لەسەر تۆمار دەکات و دەلێت: (ان قوم اتخذوا هذا القران مهجورا) وەرن با هەموو لایەکمان ببینە هەلگری قورئان و قورئان لە ژیانمان ڕەنگ بداتەوە لە هەموو کایەکانی ژیان...
خوای گەورە ئەو هەموو خزمەت و خەباتە لە پێناو ئیسلام و قورئان و لە جەنابی مامۆستای مەڕحوم قەبول بکات، غیرەتی ئیمان بەئێمەش بدات هەلگری ئەو پەیامە بین.