ژیان ڕێگایەکە، من و هاوتەمەنەکانم لەنیوەی ڕێگاداین، کەسانێک لەکۆتایی ڕێگاکە نزیک بوونەتەوە، بەڵام زۆرێک هەن تازە کەوتوونەتە ڕێ و هەشیانە و لەسەرتای ڕێگادان.
جا ئێمەو ئەوانەی لەکۆتایی ئەو ڕێگا دوورو درێژەی ژیانداین، دەبێت ئەو کەسانە بەئاگا بهێنینەوە لە خۆشی و ناخۆشییەکانی ڕێگا، چونکە ئێمەو مانان ئەزموونمان کردووە، تاڵی و شیرینی زۆرمان چەشتووە، هەورازو نشێویی و تەختایی زۆرمان بڕیوە، بەڵام ئەوەی هیچ لەوانەی نەبینیوە, گەنجە..
گەنج سامانی گرنگ و بەقیمەتی ناو گەنجینەیە، کاتیش گرنگەو بەقیمەته، لەسەر کەس ڕاناوەستێت یان بڵێم کات ڕەحم بەکەس ناکات.
گەنجە!! یەکێک لەو چەکە بەهێزانەی بۆ سەر ئەم ڕێگا دوورو درێژە پێویستە پێت بێت بۆ ڕووبەروو بوونەوەی زۆرێک لەو کۆسپ و لەمپەرانەی دێنە ڕێت باری داراییەکی پتەو گونجاو و باشە پێت بێت. ئاگادار بە لەسەرتاوە هەموو پارەکانت بە شتی بێ سوود بە فیڕۆ مەدە، پارە وەکو کاتە، ئەگەر لەشتی بێ سووددا بەفیڕۆت دا، دەڕوات و ناگەڕێتەوە، ئێمەو مانانێک زۆر گیرمان خوارد بەدەست نەبووی و کەمی داراییەوە، زۆر خەونمان هەبوو لە گۆڕ نران، خواستمان هەبوو، توانای داراییمان نەبوو، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی کەسێک نەبوو پێمان بڵێ ئەم ڕێگایە هەموو شتێکی جوان و ناشیرین، خۆش و ناخۆشی تێدایە، زۆرێک لەوانەش بە پارە دەتوانیت ڕێگاکەتی پێ تەواو بکەیت، بیرمان نەچێت لەسەر بابەتی چاکەو خراپە زۆرمان پێ وراتراو سوپاس بۆخوا لەو ڕووەوە زۆر سودمان وەرگرت و خۆمان پاراست.. بەڵام پارە و ماڵ و سەروەت و سامان بە عەقڵی خۆمان بەدەستمان هێنا، بۆیە نەمانتوانی وەکو پێویست سوودی لێ ببینین، گەنجە تۆ کە هاتویتە دونیا، تۆ بەسەفەرێک هاتویت و دەگەڕێیتەوە، بۆ ئەم سەفەرەت زۆر پێویستت بە شتکڕین دەبێت، بێخەم بە هەموو شتێک لەسەر ڕێگات هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە خەمی بخۆیت ئەوەیە ئاگات لە گیرفان و باری دارایت بێ، با بەتاڵ نەبێت، هەوڵی تەواوەتی بۆ بدە، کارو کاسپی حەڵاڵ ئەنجام بدە، زیادەڕۆیی و ئیسراف مەکە، ئەوەی دەستت دەکەوێت لێی پاشەکەوت بکە، شتێ زۆر زەرور نەبوویت بۆی ڕامەوەستە، چونکە کەوەستایت و کڕیت، هەم کات دەڕوات هەم پارەکەشت. ڕەزیلیش مەبە، دەست نوقاوو چاوچنۆک مەبە، لەسەر ڕێگا گەر کەسێک زۆر ئیحتیاج بوو، بەپێی ئیحتیاجیەکەی هاوکاری بکەو ڕزگاری بکە، چونکە ئەگەر وانەکەیت، هیچت فەرق نیە لەگەڵ ئەو کەسەی هیچی پێ نییە.
وتویانە سێ شت بۆ مرۆڤ زۆر پێویستە بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت، دوانیان ناڵێم، بۆ بابەتی تر دای دەنێم، بەڵام یەکەمیان باری دارایی مرۆڤە.
کە پارەت پێ بوو دەتوانی زۆر لەخەونەکانت بەدی بێنیت، خەڵک و خوا لەخۆت ڕازی بکەیت، بیرت دەخەمەوە پارە هەموو شتێک نیە، بەڵام یەکێکە لەشتە گرنگەکان، قورئان و فەرموودەو قسەی سەحابەو زاناو داناکان زۆر جەختیان لە ماڵێ دونیا کردۆتەوە، بەحەڵاڵ پەیدا بکرێت، خۆشی دونیایە، فەقیری باش نیەو هتد..
ئاگات لە کات و باری دارایت بێت. ڕێگات دوورو درێژەو زۆرت لەپێش ماوە.. بەهیوای لەش ساغی بۆ هەموو لایەک.