نیوەی داهاتی جیهان لای 26 كەسە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیوەی داهاتی جیهان لای 26 كەسە

 

 

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بە نایەكسانییەكان كرد لە جیهان و رایگەیاند، نیوەی لە سەروەت و سامانەكانی جیهان لە دەستی (26) كەسدایە.

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لێدوانێكدا وتی: لە حاڵێكدا كە زۆربەی خەڵكی جیهان لە نابەرابەریدا بەسەر دەبەن زیاتر لە نیوەی سامانەكانی جیهان لە دەستی ژمارەیەكی زۆر كەمدایە.

(ئەنتۆنیۆ گۆترێش) لە ڕێوڕەسمێك بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی یادی (نێلسۆن ماندێلا) سەرۆك كۆماری پێشوو و ڕێبەری بزووتنەوەی دژە رەگەز لە ئەفریقیای باشوور قسەی دەكرد، بە ئاماژە بە نابەرابەرییە ئابوورییەكان لە جیهان رایگەیاد، لە جیهان (26) كەس لە دەوڵەمەندترین كەسەكانی جیهان بە قەد نیوەی دانیشتوانی جیهان سامانیان هەیە.

ناوبروا وتیشی، ئەو نایەكسانییە لە جیهانێك كە بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە چەند پارچە دێتە بەرچاو دەبێ بۆ چارەسەر كردنی و دروست كردنی ڕێككەوتنی كۆمەڵایەتی نوێ، جاڕنامەی جیهانی نوێ بنووسرێتەوە.

گۆترێش هەروەها داوای چاڵاكی زیاتری وڵاتانی دواكەوتوو بەتایبەتی وڵاتانی ئەفریقی لە ئاستی جیهانی كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ