زاناكان تاریكترین تەنی زەوی لەسەر ماسیەك دەدۆزنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زاناكان تاریكترین تەنی زەوی لەسەر ماسیەك دەدۆزنەوە

 

 

توێژەران تاریكترین تەنیان دۆزیوەتەوە – كەمتر لە (0.5%) لەتیشك لەسەری دەگەرێتەوە – لەسەر پێستی ماسیەك لە قوڵایی دەریادا دەژی، ماسیەكە بەكاریدێنێت بۆ بزربوون لەگیاندارە ڕاوچیەكان.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری زانستی كەرنت بایۆلۆجیدا بڵاوكراوەتەوە، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە (كارین ئۆزبۆرن) زانای گیانداران لە مۆزەخانەی (سمسۆنیان) بۆ مێژووی سروشتی لەتوێژینەوەكەدا دەڵێت، لەو توێژینەوەیەدا لەسەر ئەو جۆرە ماسیانە كراون، هێندە تاریكن لەوێنەدا وەك سێبەر دەردەكەون.

هەروەها كارین ووتی: ئەم جۆرە ماسیانە ڕەنگی تاریكیان بەكاردێنن بۆ هەڵاتن لە گیاندارەكانی ڕاویان دەكەن، لەو ژینگەیەدا كە تیشكی خۆر ناگاتە قوڵایی دەریا، زۆر لەو ماسیانە درەوشەدانەوەی بایۆلۆجیان پەرەپێداوە – جەستەیان تیشك دروست دەكات – بۆ ڕاكێشانی نێچیرو ڕاوكردنی، بەڵام نێچیرەكان پەرەیان بە پێستیان داوەو لەتاریكی تاریكترە.

ئۆزبۆرن بۆی دەركەوتووە، پێكهاتەی (میلانین) كە ڕەنگی پێستە، پەرەی پێدراوە لەچێنێكی تەنكی نزیك سەر پێست كۆبۆتەوە، ووتیشی : بەشێوەیەك چڕبۆتەوە ڕێگری لە شكانەوەی تیشك دەكات و لەپێستەكەدا وون دەبێت، ئەم تایبەتمەندیە ماسیەكان لە بەدیكردن وون دەكات چ بۆ ئەوانەی ڕاوی دەكەن و چ بۆ ئەوانەی ئەو ڕاویان دەكات.

توێژینەوەكە ئاماژە بە (16) جۆر لەوماسیانە دەدات، هەندێكیان هیچ پەیوەندیەكیان نیە، بەڵام ئەم تایبەتمەندیەیان هەیە.

توێژەرەوان دەڵێن: دەرئەنجامەكانی پێی گەیشتوون لەوانەیە مرۆڤ بتوانێت بەكاریبێنێت بۆ دروستكردنی تیلسكۆب و كامێراو بزرپۆشی سەربازی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ