ژمارەی دانیشتوان بۆ ئەم ژمارەیە بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی دانیشتوان بۆ ئەم ژمارەیە بەرز دەبێتەوە

 

 

ڕۆژنامەی (زا لانسێت) ی ئەمریكی توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە ساڵی (2100) و نووسیویەتی: پێشبینی دەكرێت كە ژمارەی دانیشتوان بگاتە (8.8) ملیار كەس لەسەر گۆی زەوی.

توێژینەوەكە پشتی بەستووە بە زانیارییەكانی پەیمانگەی زانستی (AHMA) ئەمریكی كە دامەزراوەیەكی زانستییە لەلایەن دامەزراوەی (بێڵ گێتس) پاڵپشتی دەكرێت.

لە توێژینەوەكە ئاماژە بەوەكراوە، هەرچەندە تا ساڵی (2064) ژمارەی دانیشتووان بەرەو زیادبوون دەچێت دەگاتە (9.7) ملیار كەس، بەڵام دوای ئەو وادەیە ژمارەی دانیشتووان بەرەو كەمبوون دەچێت دەبێتە (8.8) ملیار كەس كە هۆكارە سەرەكییەكەی تێكچوونی سیستەمی خۆراك و گۆڕانی كەشوهەوایە.

ئەو ژمارەی كە توێژینەوەكە بڵاویكردۆتەوە جیاوازە لەگەڵ ئەو ژمارانەی كە پێشتر لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان هاتووە، چونكە لە دوایین راپۆرتی سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوە دراوە كە لە ساڵی (2100) ژمارەی دانیشتووان دەبێتە (10.9) ملیار كەس.

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

 

هه‌واڵی گرنگ