كتێبێكی تازە لەبارەی حاجی قادری كۆیی بڵاودەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كتێبێكی تازە لەبارەی حاجی قادری كۆیی بڵاودەبێتەوە

 

 

دەفتەری یەكەمی زەنجیرە كتێبی رۆشنبیرانی كورد لە ژێر ناونیشانی حاجی قادری كۆیی و تازەگەری كوردی چاپ و بڵاوكرایەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، دەفتەری یەكەمی زەنجیرە كتێبی رۆشنبیرانی كورد لە ژێر ناونیشانی (حاجی قادری كوێی و گوتاری تازەگەری كوردی) لە نووسینی دكتۆر ئیسماعیل مەحموودی لە (240) لاپەڕەداو بە (1000) تیراژ چاپ كرا.

بەوتەی دكتۆر ئیسماعیل مەحموودی نووسەری ئەم كتێبە، لەم هەفتەیەدا كتێبی حاجی قادری كۆیی و تازەگەری كوردی دەگاتە دەستی خوێنەران و هۆگرانی مێژووی ئەندێشەو رۆشنبیری كوردی.

دكتۆر ئیسماعیل مەحموودی لە لێدوانێكیدا بۆ میهر رایگەیاندووە، ئەم پرۆژەیە لە هەشت دەفتەرداو سەبارەت بە ئەندێشەو ڕۆشنبیری كوردیەو حاجی قادری كۆیی، پیرەمێرد، حوزنی موكریانی، ئەمین زەكی بەگ، ئەستەمبۆڵییەكان، مەكتەبی سلێمانی، مەكتەبی موكریان و رەهەندییەكان لە خۆدەگرێت.

ئەوەشی وت: ناوەندی (جەمال عیرفان) تەنیا ئەركی بڵاوكردنەوەی دەفتەرو بەرگی یەكەمیان لە ئەستۆ گرتووەو هیوادارم بە زووترین كات و لە رێگەی دەزگایەكی دیكەوە سەرجەمی ئەم زەنجیرە وەك نووسینەوەی مێژووی رۆشنبیری كوردی بگاتە دەستی هۆگران و خوێنەران.

دكتۆر مەحموودی وتیشی، شێوازی بڵاوكردنەوەی ئەم كتێبە، دەزگای جەمال عیرفان دیاری دەكات و لەوانەیە لە سەرجەم شارەكانی كوردستان و بە تایبەت لە ناوەندی (جەمال عیرفان) لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو، بڵاو بكرێتەوەو لە ئێرانیش بڵاڤگەی گوتاری سەقز بڵاوی دەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ