جێگری یەكەمی وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاند ، یەكەم ڤاكسینی رووسی بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەكرا.
روسلان تسالیكوف ، جێگری یەكەمی وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاند : " پسپۆرانی سەربازی و زانایان هەڵسەنگاندنی كۆتاییان بۆ ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەی ڤاكسینە نوێیەكە ئەنجامدا".
دەڵێت : " هەموو ئەو خۆبەخشانەی كە بەشداریان لە تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە كرد سەلامەتن و بەرگرییەكی باشیان بەرامبەر ڤایرۆسەكە دروست كردووە ، ئەمەش یەكەم ڤاكسینی ناوخۆییە دژی كۆڤید -19 بەرهەمهێنرابێت".
جێی باسە دوێنێ زانكۆی ئۆكسفۆرد بەشێوەیەكی فەرمی ئەنجامی ڤاكسینەكەی بەسەركەوتوویی راگەیاند و بریارە لەچەند رۆژی داهاتوو بەهەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوو ڤاكسینەكە بدرێتە تووشبووانی كۆرۆنا.