ئەمڕۆ سێ شەممە 21-7-2020 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆسەرو44دۆلار بەرزبویەوە.
ماڵپەری (ناشناڵ نیوز سەنتەر) بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆ نرخی نەوت بەرێژەی بەرچاو بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینیوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو گەیشتووەتە 44دۆلار و 39 سەنت.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی(تەكساس) بە 41 دۆلار و 6 سەنت فرۆشراوە.
بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی كۆرۆنا لە بەشێكی وڵاتان و بەردەوامی رێكەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، نرخی نەوت زیاتربەرزبونەوە بە خۆیەوە دەبینێ.