ئەمرۆسێ شەممە 21-7-2020 ڕوداوێكی ھاتووچۆ لەجۆری پێكدادان لەسەر ڕێگای سەرەكی چوارقوڕنە—دوكان لەنێوان دوو ئوتومبێل لە جۆرەكانی نیسان سێنترا و تیۆتا ھایلۆكس رویدا.
بەهۆی رووداوەكەوە شوفێری ھەردوو ئۆتۆمبێلەكان بریندار بوون، ھۆكاری رووداوەكە تیۆتا ھایلۆكسەكە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و چۆتە سایدی رووبەروو خۆی كێشاوە بە سێنتراكە.