هەواڵی گیان لەدەستدانی پاشای سعودیە ڕەت دەكرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەواڵی گیان لەدەستدانی پاشای سعودیە ڕەت دەكرێتەوە


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئەوە بڵاو كرایەوە كە پاشای سعودیە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ڕیازی پایتەختی وڵاتەكەیدا گیانی لەدەستداوە سەرچاوەیەك لە خێزانی پاشای سعودیە هەواڵەكە ڕەت دەكاتەوە.


ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی خێزانی پاشای سعودیەوە بڵاویكردوەتەوە" كە سەلمان كوری عەبدول عەزیزپاشای سعودیە لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرەو ئەو هەوڵانەشی كەباس لەگیان لەدەستدانی دەكەن دوورن لە راستیەوە"


بڵاوبونەوەی گیان لەدەستدانی پاشای سعودیە دوای ئەوە هات كە دوێنێ دووشەممە (شا سەلـمان) بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی تەندروستی گەیەندرایە نەخۆشخانەی (مەلیك فەیسەڵی تایبەتی).

 

بەپێی زانیارییەكان، شا سەلـمان هەوكردنی لە زراودا هەیەو لە ئێستاشدا تەمەنی (84) ساڵە.

 

هه‌واڵی گرنگ