دەرفەتێكی باش بۆ فرۆشتنەوەی تمەن دەڕەخسێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەرفەتێكی باش بۆ فرۆشتنەوەی تمەن دەڕەخسێت

لە هەرێمی كوردستان لە چەند هەفتەی رابردوودا خەڵكێكی زۆر تمەنیان كڕیوە بەو هیوایەن نرخەكەی بەرز ببێتەوە و قازانج بكەن. هەرچەندە زۆربەی كڕیاران زیانیان بەركەوتووە، بەڵام ئەمڕۆ دەرفەتێكی گونجاو ڕه‌خساوه‌و نرخی تمه‌ن به‌رزبونه‌وه‌ی به‌ ڕێژه‌ی 10% به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌،
 
 
 
ئەمڕۆ هەر دۆلارێك بە 21 هەزار و 450 تمەن دەفرۆشرێت و بەهای دۆلار بەرانبەر تمەن بە رێژەی 10% دابەزی. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ بانكی ناوەندیی ئێران ئاشكرای كرد 342 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
 
هەرچەندە بەهای تمەن هەڵكشاوە، بەڵام بەراورد بە چوار مانگی رابردوو 24% دابەزیوە، بۆیەش بازاڕی ئێران پێویستی بە دۆلاری زیاتر هەیە تا نرخەكەی كەم بكاتەوە. سەردانی پێشتری محەمەد جەواد زەریف بۆ عێراق و دواتریش سەردانی ئەمڕۆكەی  مستەفا كازمی بۆ ئێران و ئەگەری واژووكردنی هەندێك گرێبەستی دارایی و ئابووری كاریگەریی لەسەر بەهای تمەن هەبووە.
 
هەڵەیەكی گەورەیە دراوێك بە مەبەستی قازانج بكرێت كە داهاتووەكەی دیار نییە. سەیر لەوەدایە خەڵكی ئێران كە زیاتر پێویستیان بە تمەنە و كەلوپەلەكان بە تمەن دەكڕن بۆ پاراستنی سامانیان روویان لە كڕینی دۆلار كردووە، كەچی لە هەرێمی كوردستان كە تمەن هیچ سوودێكی نییە، بە مەبەستی قازانج دێتە كڕین و ئەو دۆلارە نازدارەی لەگەڵ دێتە گۆڕین.
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ