لە خەودا ١٠ شتی سەیر و سەمەرە بەسەر جەستەدا دێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە خەودا ١٠ شتی سەیر و سەمەرە بەسەر جەستەدا دێت

خودای گەورە بۆ پشودانی جەستە خەوتنی بۆ مرۆڤ داناوه‌ ، کۆمەڵێک شتی نهێنی لە کاتی خەودا ڕودەدات کە بەشێکیان تا ئێستا لێکدانەوەی زانستی بۆ نەدۆزراوەتەوە، ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە: 

1– مۆتەکە ( ئیفلیجیی خەو )

 حاڵەتێکە کە تووشبوو ناتوانێت بجووڵێت یان قسە بکات و دوابەدوای هەستان لە خەو ڕوودەدات. لە ڕابردوودا باوەڕی هەمووان وا بوو دێو و جنۆکەکان دەکەونە سەر خەڵک، لەسەر سنگیان دادەنیشن و دەبنە هۆی مۆتەکە، بەڵام لە ڕووی زانستیەوە لە نێوان قۆناغەکانی نووستندا، قۆناغی جووڵەی خێرای چاو، قۆناغێکە کە مێشک خەوی زۆر ڕوون دەبینێت و لە هەمان حاڵیشدا ماسوولکەکانی لەش بێجووڵەن. لە کاتی خەودا، ماسوولکەکان دەبێ بێجووڵە بمێنن بۆ ئەوەی ئەگەر ئێوە خەو دەبینن کە ڕا دەکەن، لەسەر جێگاکەتان هەڵنەستن و دەست بکەن بە ڕاکردن. ئیفلیجیی خەو کاتێک ڕوو دەدات کە هێشتا قۆناغی جووڵەی خێرای چاو تەواو نەبووە و کەسەکە وشیار دەبێتەوە، کەواتە جەستەیان توانایی جووڵەی نابێت، ئیفلیجیی خەو زۆر مەترسیدار نییە. لە کاتی ڕوودانی ئیفلیجیی خەودا، گرینگە کە ئارام بن و بزانن کە بەزوویی تێپەڕ دەبێت.

 2– بینینی ڕوخساری ناشرین

 هەندێکجار بەر لەوەی بخەوین ڕوخساری ناشرین دێنە بەرچاومان کە وادەزانین جنۆکەیە، ئەمەش لە منداڵاندا زیاتر ڕودەدات و کاردانەوەی خەون و خەیاڵە ترسناکەکانی مێشکی خۆیەتی.

 3– قسەکردن لە خەودا

 یەکێکی دیکەیە لە دیاردە سەیر و سەمەرەکان، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە مێشکی کەسەکە دەیەوێت ڕزگاری ببێت لەو شتانەی کە لە ژیانی ڕاستیدا لەگەڵی ناکۆکە.

 4– خەوبینین لە نێو خەوبینیندا.

 ئەمەش دیاردەیەکی دیکەیە، خەو دەبینیت و لە خەوەکە رادەچڵەکیت وا دەزانیت هەستاویت، بەڵام دواتر بۆت دەردەکەوێت لە خەونێکی دیکەشدابویت، لەسەر ئەم دیاردەیە فیلمێک بەناوی Inception بەرهەمهێندرابوو، لە ڕووی زانستیەوە هۆکاری دیاردەکە ڕوون نییە.

 5– ڕۆشتن لە خەودا

 ئەم دیاردەیە لە نێوان ٤ تا ١٠٪ی خەڵکیدا رودەدات، بەتایبەتیش منداڵان، هۆکارەکەی و چارەسەرەکەی لە ڕویی زانستیەوە دیاری نەکراوە.

 6– تەقینەوەی مێشک

 لە خەودا وا هەستەکەیت شتێکی قورس داویەتی بەسەرتا یان تەقیوەتەوە و لەپڕ ڕادەچڵەکیت، ئەمەش بەهۆی گوژمێکی دەمارەخانەکانی مێشکەوەیە کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی دەنگ، زۆرجار عەرەقکردنەوەشی لەگەڵدایە.

 7– وەستانی هەناسە

 لە کاتی خەودا ماسولکەکان بە ماسولکەکانی کۆئەندامی هەناسەدانیشەوە پشوو دەدەن، هەندێکجار ئەمە دەبێتە هۆی داخستنی بۆری هەناسە، بەتایبەت لە جگەرە کێشەکان یان کەسە پیرەکاندا.

 8– بینینەوەی هەمان خەون.

 ئەمەش بەهۆی پرسیارێکی وەڵامنەدراوە یاخود کارێکە کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا لە بیرمان کردووە و مێشکمان بەوهۆیەوە بیرمان دەخاتەوە.

 9– بەربونەوە لە خەودا

 زۆرکات خەوتویت و لە پڕ وا هەستەکەیت لە سەربانێک بەردەبیتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە کاتێک دەخەوین جەستەمان هەمان نیشانەکانی کەسی مردووی تێدا دیاری دەدات، هەر بۆیە میشک ئەو گوژمەیە دەنێرێت بۆئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە ماوەیت.

 10– چونەدەر لە جەستە

 لەو کاتەدا ڕودەدات کە خەوتویت و ئاگاشت لە دەوروبەرتە کە چی ڕودەدات، تا ئیستا لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم دیاردەیە نییە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ