ئێران ژماره‌ی پێوانەیی لە گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی كۆرۆنا تۆمار ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران ژماره‌ی پێوانەیی لە گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا وڵاتەكەیان ژمارەیەكی پێوانەیی له‌ گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركردووە.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21 ی ته‌مموزی 2020 وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگه‌یاند ، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 229 كەس بەهۆی ئەو پەتایە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاندووە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، تا ئێستا 278 هەزار و 827 حاڵەتی تووشبوون و 14 هەزار و 634 حاڵەتی مردن بەهۆی پەتاكە لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، لەكاتێكدا 242 هەزار و 351 كەسیش بە تەواوەتی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.

جێی ئاماژەیە، مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستا لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران زۆرترین زیانی كۆرۆنای بەركەوتووە، چونكە وێڕای گرتنەبەری رێكاری رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە، دۆخی ئابووری ئەو وڵاتەش بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ