كۆمەڵێك شوێنەواری دێرین لە خۆرهەڵاتی كوردستان دۆزرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمەڵێك شوێنەواری دێرین لە خۆرهەڵاتی كوردستان دۆزرایەوە

 

 

گروپی شوێنەواری لە ناوچە سنوورییەكانی سەڵماسـی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، (18) بینای كۆنی سەردەمی پێش دەسەڵاتی ئۆرارتووییەكانیان دۆزیوەتەوە. 

(بێهروز خان موحەمەدی) یەكێكە لە شوێنەوارناسەكان كە نزیكەی سێ ساڵە لەو ناوچە سنووریانە خەریكی گەڕان و كونجكۆڵییە، وەك خۆی دەڵێ : هەر لە سەرەتای گەڕانەكەماندا، شەش بیناو ساڵی دواتریش دوازدە بینای مێژوویی و كۆنمان دۆزییەوە كە ڕێك هاوشێوەی ئەوانەن كە لە ڕۆژهەڵاتی توركیاش دۆزراونەتەوە بە ناوی (دیو ئولری) و بە زمانی ئینگلیزی پێیان دەڵێن (جاینت هاوس) یا هەمان دیوەخانی كوردی.

ئەم شوێنەوارناسە باسی لەوەشكرد كە لێكچوونی ئەو بینایانە بە بەكارهێنانی تاشەبەردی گەورەو بێ هیچ مادەیەكی دیكەیە، نیشاندەری ئەوەیە كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئۆراتووییەكان وااتە هەزار تا دوو هەزار ساڵ پێش میلاد.

 

هه‌واڵی گرنگ