بۆچی مرۆڤ لە گەشتدا دەگۆڕێت ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی مرۆڤ لە گەشتدا دەگۆڕێت ؟؟

 

 

تا رادەیەك لەبەر ئەوەیە كە ژینگەی ناسراوی هەمیشەیی جێدەهێڵێ، لەبەر ئەوە كاتێك گەشت دەكەین، هزرمان دەتوانێت لە ژینگەیەكی ناسراوی نوێدا بكرێتەوە، گەشتیاران هەمیشە یادەوەری، یان هەواڵی گەشتەكەیان دەپارێزن، وێنە دەگرن یان كورتەی گەشتەكەیان دەنووسن، بەڵگەو وێنە بەرهەمهاتووەكان یارمەتی یادگەمان دەدەن و دەگۆردرێن بۆ بەشێك لە دەستكەوتی ناسراوی گەشتیار، بە تەواوی دەبێتە بەشێكی هزرمان، جێهێشتنی شوێنێك و چوونە شوێنێكی تر، ئامرازەكانی ناسینی ئێمە دەگۆڕێت و دوا جاریش هزری ئێمەش گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

بەم تیۆرە دەتوانرێت روونبكرێتەوە كە بۆچی هەندێك گەشتكردن لە شتەكانی تر زیاتر دەبنە هۆی گۆڕانكاری، (پۆل تۆرۆ) نووسەری ئەمریكی شەمەندۆفێرە (هزرییەكان) وەسفی دەكات و دەڵێت، وەهمی ئارامبەخشی (لە ماڵ بوون) بە مرۆڤ دەڵێت: شەمەندۆفێرە رازاوەكان بە پەردەو بالیفی پاك و خاوێن و دەسڕو گوڵ ئەوەی بتوانێت لە كاتی گەشتكرندا خواردن بخوات بە كاروكاسبی خۆی رابگات و بتوانیت بێ جێهێشتنی ئەمریكا گەشت بكەیت بۆ چین و پیرۆ، بە وتەی تۆرۆ، ئەم دیاردەیە زەوی بۆ ئاسمان جیاوازە لە چەمكی نەریتی (دوركەوتنەوە).

ئەگەر من بۆ بەشداری لە كۆنفرانسێكدا بەرەو شەنگەهای گەشت بكەم و دەفتەرەكانم و تەلەفۆن و لاپتۆپەكەم لەگەڵ خۆم بەرم، دوورە كە هزرم گۆڕانكارییەكی وای بەسەردا بێت، بە پێچەوانەوە، ئەگەر بێ باروبنەكەم بفڕم بۆ شەنگەهای، ئەوەش بۆ رووداوێكی نەناسراو، رەنگە هزرم دووچاری گۆڕانكاری بێت، رەنگە بەم هۆیەوە بێت من لە سیناریۆی یەكەمدا بێ جێهێشتنی هزرم گەشتم كردبێت بۆ چین، بەڵام لە سیناریۆی دووەمدا، جێهێشتنی ماڵ یانی جێهێشتنی ئەو شتانەی كە یارمەتیم دەدەن بە شێوەیەكی تایبەت بیر بكەمەوەو شتەكانم لە یاد بمێنێت.

لە كۆتاییدا، گەشتكردن تەنها بۆ ئەوەی كاریگەری پایەدار لە هەستی ئێمەدا جێبهێڵێت، نابێتە هۆی گۆڕینمان، ئێمە لە گەشتكردندا دەگۆڕێین، چونكە هەستی ئێمە بە ئەندازەیەك گەشە دەكات كە دۆزراوە تازەكان لە بەشێكی تری جیهاندا لە خۆماندا جێ دەكەینەوە. بازۆل بووە پیاوێكی جیاواز، چونكە گەشتكردن كرۆكی هزری گۆڕی بوو.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ