لەسەروبەندی بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی شا سەلمان كە لە چەند سەرچاوەیەكی جیهانی و ناوخۆیی سعودیە بڵاوبوویەوە بەڵام دوێنێ لە كۆبونەوەیەكی گرنگ بەدیاركەوت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە لە تویتەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە ، تیایدا دەردەكەوێت شا سەلمان ، شای سعودیە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئۆن لاینی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.
ئەو ئاژانسە دەڵێت ، شا سەلمان ئێستا لە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ چارەسەر وەردەگرێت ، هەر لەوێ و لە ئۆفیسێكی تایبەت سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجامی وەزیرانی كردووە.