نرخی ئەمڕۆی نەوت بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی ئەمڕۆی نەوت بزانن

 

 

ناجێگیری بازارەكان جیهان بەهۆی پەتای كۆڕۆناو كەمی خواست لەسەری، نرخی نەوت لە بەناجێگیری ماوەتەوە.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، جارێ‌ بارودۆخەكە لەبەر پەتای كۆڕۆنا جێگەی مەترسییەو ئومێدیان وایە دوای ماوەیەكی تر بارودۆخەكە ڕووەو باشتر بچێت، ئەوەش كاریگەری هەبووە لەسەر نرخەكانی نەوت.

خواست لەسەر نەوت لەجیهان كەمبۆتەوە، چونكە زۆربەی وڵاتان سەرقاڵی بنەبڕكردنی پەتای كۆڕۆنان.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (43.97) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (41.53) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ