ترامپ : ڤاكسینی كۆڕۆنا زۆر بەخێرایی پەرەی پێدەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ترامپ : ڤاكسینی كۆڕۆنا زۆر بەخێرایی پەرەی پێدەدرێت

 

 

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەشێوەیەك پەرە بەچارەسەری ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەدەن كە لەبیری هیچ كەسێك نەبووبێت.

پێشتر كۆشكی سپی رایگەیاندبوو، ترامپ كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سازدەكات و تیشك دەخاتە سەر ڤایرۆسی كۆرۆناو هەواڵی دڵخۆشكەر سەبارەت بە چارەسەرو پێكوتەكانی ڤایرۆسەكە ڕادەگەیەنێت.

سەرەتا ترامپ وتی، دۆخی وڵاتەكەی بەهۆی پەتای كۆڕۆناوە خراپتر دەبێت پێش ئەوەی باشتر ببێت، ووتی : پێم ناخۆشە كە ئەو قسەیە دەكەم، بەڵام ئەوە راستەقینەیە.

هەروەها ناوبراو وتی، هەندێك ناوچە لەهەندێك ناوچە باشترەو سەلامەتترە، داواشی كرد زیاتر هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان ببن و دەمامك ببەستن.

لەبارەی هەوڵی زاناو پزیشكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆڕۆنا، ترامپ وتی: پێكوتەی دژە كۆڕۆنا بەشێوەیەكی زۆر خێرا پەرەی پێدەدرێت كە چاوەڕوان نەكراوەو پاشانیش تیمی تەندروستی وەزارەتی بەرگری بەرهەمهێنانی خێرا دەكات و دابەشی دەكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ