بۆچی بەهای زێڕ ڕووی لە هەڵكشانە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی بەهای زێڕ ڕووی لە هەڵكشانە؟

 بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستتیوتی ئابووری بەژمارە له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نوسیویه‌تی:
بەهای زێڕ ئەمرۆ گەیشتە هەزارو 853دۆلار و 81 سەنت واتە بەراورد بەرۆژی ڕابردوو بە ڕێژەی 0.63% كە دەكاتە 11دۆلارو 55 سەنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

 هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دەگەرێتە بۆ چەند هۆكارێكی جیاواز:

1- ململانی ئابوورییەكانی نێوان ئەمریكا و چین، جگە لەوەی هەریەك لە ئەمەریكا و چین لە كێبەركێیەكی سەخت و گەورەدان بۆ ئەوەی زۆرترین زێڕی دنیا بكڕن. 

2- ڤایرۆسی كۆرۆنا یەكێكی دیكەیە لەو هۆكارانەی كە كاریگەری لەسەر كۆی سیكتەرەكان داناوە و زۆرێك لە وەبەرهێنەرو سەرمایەدارەكانی جیهان بەهۆی كەش و هەوای بۆرسەی زێر ڕوویان لەكڕێنی ئەم كاڵا گرانبەهانه‌ كردووە كەمەترسییەكانی بەردەمی كەمترە.

3- زۆرێك لە بانكە ناوەندییەكان لەئاستی جیهان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەكی بەردەوام دەستیان داوەتە كڕێنی زێڕو یەدەگێكی زۆر زێڕیان لە وڵاتەكانیان هەڵگرتووە. 

4- هەرچەند بەرزبوونەوەكانی 48 كاتژمێری ڕابردوو بەشێكی پەیوەندی بە رێككەوتنی سەركردەكانی ئەوروپاوە هەیە، دوای ئەوەی رازیبون بە تەرخانكردنی 1.8 ملیار یۆرۆ بۆ رزگاركردنی ئابوری بلۆكی ئەوروپا لە زیانەكانی كۆرۆنا

5. گۆرانكاریەكانی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دراوە جیهانییەكان و هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی بیكاری و بەرزبوونەوەی قەرزی ناوخۆیی ئەمریكا.

 

هه‌واڵی گرنگ