تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم جیهان زیاتر لە (15) ملیۆن كەسی تێپەراند، لەبەرامبەردا ژمارەی چاكبووان بۆ (10) ملیۆن كەس هەنگاو دەنێت.
ماڵپەری (WORLDOMETERS)ـی تایبەت بە ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند ، لەهەموو جیهان (15,379,943) كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
دەڵێت : " ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ زیاتر لە (630,313) كەس بەرزبۆتەوە و لە (700) هەزار كەس نزیك دەبێتەوە".
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی ئاماری چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا دەلێت ، ژمارەی ئەو كەسانەی لە پەتاكە رزگاریان بووە گەیشتۆتە (9,354,882) كەس.