بەڤیدیۆ..رێگەیەكی جیاواز بۆ  پشكنینی تووشبووانی كۆرۆنا ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڤیدیۆ..رێگەیەكی جیاواز بۆ  پشكنینی تووشبووانی كۆرۆنا ببینە

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە وڵاتی هیندستان بڵاوكراوەتەوە رێگەیەكی جیاوازو خێرا بەكاردەهێنرێت ئەویش کڵاوی زیرەکە كە لەماوەیەكی كەمدا هەزاران پشکنینی توشبون بە کۆرۆنا ئەنجام بدات.

دەسەڵاتدارانی هیندستان ئاشكرایانكردووە كە لەرێگەی کڵاوی زیرەکەوە رۆژانە پشکنین بۆ دەیان هەزار کەس دەکرێت و تێچوی کڕینی هەرکام لەو ئامێرانەش نزیکەی دو هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

ئەمەش لە كاتێكدایە تاوەكو ئێستا لە هیندستان ملیۆنێک و نزیكەی 240 هەزار کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 784 هەزار و 266 توشبو چاکبونەتەوە و 29 هەزار و 890 توشبوش گیانیان لەدەستداوە. 

هه‌واڵی گرنگ