دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاساییی خولی بەهارەی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 2020/7/26ی بڵاوكردەوە و یەكێك لە بڕەگەكان بانگهێشتكردنی ههریهكه له وهزیرهكانی (ناوخۆو پێشمهرگهو وهزیری ههرێم بۆ كاروباری دانوستان لهنێوان ههرێم و بهغدا) دهبێت سهباره به دۆخی ناوچه كوردستانیهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم و هیرشه تیرۆستیهكانی داعش.
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەپێی حوكمی ماددەی (5)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم) لەماددەی (16)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (20)و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی رۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی 26/7/2020، بەوشێوەیە بێت.
بەرنامەی كار:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەو پێشنیازە یاسایانەی خوارەوە پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە (5)ی ساڵی 2020 و حوكمی ماددەكانی (79، 80)و بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (83)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
1- پرۆژە یاسای (لە ئەستۆكردنی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان).
2- پێشنیازی یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عیراق).
3 – پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی لەهەرێمی كوردستان-عیراق).
دووەم: دەنگدان لەسەر داواكاریی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سۆران عمر سعید) لەئەندامیەتیی پەرلەمان بەپێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) لەبرگەی دووەمی ماددەی (25) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن سەبارەت بەم بابەتانەی خوارەوە:
1ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی (كاروباری پێشمەرگەو ناوچە كورستانییەكانی دەرەوەی هەرێم) سەبارەت بەدۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەكه، بەئامادەبوونی بەرێز (وەزیری ناوخۆ)و (وەزیری كاروباری پێشمەرگە)و (وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا)و دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق.
2ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان)و (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی) سەبارەت بەدۆخی ناوچە سنوورییەكان.
3ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لێژنەی تەندروستی سەبارەت بەپەتای (كۆڕۆنا) كۆڤید19، بەئامادەبوونی (وەزیری ناوخۆ)و (وەزیری تەندروستی) لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق.
چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان) بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
پێنجەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری سەبارەت بە (دۆخی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان) بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری دارایی و ئابووری وەزیری پلاندان و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لەنێوان هەرێم و بەغداو سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق.