سەرووی چوار میۆن ئەمریكی تووشی كۆڕۆنا هاتوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرووی چوار میۆن ئەمریكی تووشی كۆڕۆنا هاتوون

 

 

بەگوێرەی ئامارێكی رۆیتەرز هەتا دوێنێ‌ كۆی گشتی حاڵەتەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا چوار ملیۆنی تێپەراندوەو خێرایی دیاریكردنی حاڵەتەكان لە وڵاتدا دەخاتە رووی ئەمەش لەو كاتەوەی یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسەكە لە ئەمریكا لە (21/1) ی ئەمساڵدا تۆماركرا.

بە گوێرەی ئامارەكە، (98) رۆژی خایاند هەتا ژمارەی حاڵەتەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا گەیشتنە یەك ملیۆن، بەڵام تەنها (16) رۆژ لەمەوبەر حاڵەتەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە (3) ملیۆنەوە گەیشتنە (4) ملیۆن، تێكڕای ژمارەی حاڵەتە نوێیەكانی پەتاكە لە ئەمریكادا لە ئێستادا لە هەر كاتژمێردا پتر لە (2) هەزارو (600) حاڵەتە كە بەرزترین رێژەیە لە جیهاندا.

هاوكاتی تەشەنەكردنی بەربڵاوی پەتاكە لە ئەمریكادا ئەوەی سەرەتا چەقی ڤایرۆسەكە لە نیۆركەوە دەستی پێكردوو دواتر گەیشتە باشورو رۆژئاوای ئەمریكا، ئێستا حكومەتی فیدرالی ئەمریكاو بەرپرسانی ستانەكان و خۆجێیەكان مشتومڕیانە لەسەر چۆنیەتی بەگژداچوونەوەی پەتاكە، سەبارەت بەوەی كە چۆن بەربەستەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتی سەپێندراوی ئاكامی كۆڤید – 19 خاوبكەنەوەو رێگریكردنیش لە زیادبوونی رێژەی پەتاكە.

(دۆناڵد ترامپ) كە رێژەی راوەرگرتنەكان لەسەر شێوازی سەروسەوداكردنی لەگەڵ ئەم قەیرانە تەندروستیە بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی مانگی یازدە لە دابەزیندایە، ترامپ لە مێژە بەرهەڵستی بەكارهێنانی ماسكی كردووە، بەڵام خۆی لەم هەفتەیەدا هانی ئەمریكییەكانیدا ماسك بەكاربهێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ