وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ڕێژەی تووش بوونی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەڵكشانە.
(سیما سادات لاری) وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بۆ ئاژانسی میهر رایگەیاندووە، تاكو ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گەیشتۆتە (284) هەزار كەس.
لەبارەی ژمارەی گیانلەدەستداوان لەئەنجامی تووش بوون بەم ڤایرۆسە، لاری وتی: بەهۆی ئەم نەخۆشیە گەیشتۆتە سووری (15) هەزار كەس.
وتیشی: تاكو ئێستا ئەوانەی لەم نەخۆشییە رزگاریان بووە گەیشتۆتە سەرووی (247) هەزار كەس.