وردەكاری بەرەگاربوونەوەی فڕۆكە ئێرانییەكە خرایەڕوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وردەكاری بەرەگاربوونەوەی فڕۆكە ئێرانییەكە خرایەڕوو

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ فڕۆكەیەكی ئێرانی بەناچاری لە لوبنان نیشتەوەو باس لەوەكرا كە ئیسرائیل لەڕێگەی دوو فڕۆكەوە بەرەنگاری ئەو فڕۆكە ئێرانیە بۆتەوە، ئێستا باس لەوەدەكرێت كە ئەمریكا بەرەنگاری ئەو فڕۆكە ئێرانیە بۆتەوە.

بەرپرسێكی ئێرانی رایگەیاند، فڕۆكەی ئەمریكی بەرەنگاری فڕۆكەی وڵاتەكەی بوویەوەو فڕۆكەكەش بەناچاری لە فڕۆكەخانەی بەیروت نیشتەوەو دواتریش گەڕایەوە ئێران.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، فڕۆكەیەكی كۆمپانیای ماهان كە لە فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینیەوە دەچووە بەیرووت لە ئاسمانی سوریا لەلایەن فڕۆكەیەكی ئەمریكی بەرەنگاربوویەوەو كێشەی بۆ دروستكراوە بەشێوەیەك دوو فڕۆكەكە ئەوەندە لە فڕۆكەكەی ماهان نزیك بوونەوەی كە فڕۆكەوانە ئێرانییەكە بڕیاریدا بۆ پاراستنی گیانی گەشتیارەكانی بەرزی فڕۆكەكە خێرا دابەزێنێت.

سەرەتا وازاندرا فڕۆكەی ئیسرئیلی بووە، بەڵام دواتر ڕاگەیەندرا فڕۆكەكان ئەمریكی بوونەو لە فڕۆكەیەكی گەشتیاری ئێرانی نزیك بوونەتەوە.

(سەید عەباس مووسەوی) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هاوپەیوەند بە ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو بۆ فڕۆكەی ماهان كە دەچووە بەیروت، وتی: وردەكارییەكانی ئەو ڕووداوە تاوتوێ دەكرێت و پاش تەواو بوونی زانیارییەكان هەوڵی سیاسی و مافی پێویست دەدەین.

لەلایەن خۆشیەوە حكومەتی ئیسرائیل تا ئێستا سەبارەت بەو ڕووداوە هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە.

هه‌واڵی گرنگ