زەنگێكی مەترسیدار لێدەدرێت ..!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زەنگێكی مەترسیدار لێدەدرێت ..!

 

 

شەڕی داهاتوو ئەگەر ڕووبدات لەنێوان ئەمریكاو ڕووسیا یان ئەمریكاو چین تەنیا لەسەر ئەرز نابێت، بەڵكو بەشی زۆری لە بۆشایی ئاسمان دەبێت، هەر لەبەر ئەمەش بووە ئەمریكا دەستپێشخەری كردو بەر لە دووساڵ بڕیاری دروستكردنی هێزی بۆشایی ئاسمانی دا، ئەمساڵ بە كردار دەستی بە دروستكردنی ئەو هێزە كرد.

بەر لە چەند ڕۆژێك ڕووسیا چەكێكی نوێی دژە سەتەلایتی تاقیكردەوەو سەتەلایتێكی كۆنی لەكاركەوتووی خۆی خستە خوارەوە وەكو تاقیكردنەوە، ئەگەر بەمەبەست بووبێت یان بێ مەبەست موشەكەكەشی لەسەر ئاسمانی ڕۆژئاوای تێكساس لە ئەمریكا خستە خوارەوە هەروەكو ئەوەی پەیامێك بدات بە ئەمریكا، چینیەكانیییش چەندەها ساڵە خەریكی پەرەپێدانن بەهەمان جۆرە چەك.

لەوانەیە زۆربەتان نەزانن كە زۆربەی تەكنەلۆژیایە پێشكەوتووەكانی ئێستا زۆر ناسكن و لەئەگەری ڕوودانی هەر شەڕێكی گەورەو سەرتاسەری لەنێوان ئەو سێ هێزە لەكاردەكەون، بۆ نموونە تۆڕەكانی ئینتەرنێت و پەیوەندییە جیهانییەكان كە لەڕێگەی ئینتەرنێت و سەتەلایتەوە دەكرێن، هەروەها پەخشەكانی تەلەفزیۆنەكان كە لەڕێگەی مانگە دەستكردەكانەوە دەگوازرێنەوە هەموویان لەكاردەكەون، ئەوەی دەمێنێتەوەو كاردەكات تەنیا پەیوەندییە ڕادیۆییەكان دەبن، بۆیە زۆر گرنگە هەموو ماڵێك ڕادیۆیەكی وەرگری شەپۆڵە كورتەكانی هەبێت بۆ وەرگرتنی زانیاری لەو كاتانەدا ..!

لوقمان حەوێز – تێكساس

هه‌واڵی گرنگ