ئەو ڕێگەیانەی تەندروستی دڵ باشتر دەكەن بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو ڕێگەیانەی تەندروستی دڵ باشتر دەكەن بزانن

 

 

پزیشكی ئەڵمانی تورستین دێل، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ ڕایگەیاند، چەند بنەمایەكی سادە هەن بۆ باشتركردنی باری تەندروستی دڵ، باشترینیان وازهێنانە لە جگەرە.

(د. تورستین) لە نەخۆشخانەی سانا لە دۆسلدۆرف لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری فۆكەس ئاماژە بۆ دوو ڕێگای سادە دەكات بۆ پارێزگاری كردن لە تەندروستی دڵ، سیستەمێكی خۆراكی ڕێك و چاڵاكی جەستەیی، ڕوونیشیكردەوە، یەكێك لە باشترین ڕێگاكان ڕاهێنانە جەستەییەكانە كە وادەكەن بەرگەی قورسایی زیاتر بگرێت، ئەو جۆرە ڕاهێنانانە كاریگەری باش لەسەر دڵ دادەنێن.

پسپۆڕەكە ئامۆژگاریمان دەكات كە دووربین لە بەكارهێنانی بەرزكەرەوە (مصعد) و لەبری ئەوە قادرمە بەكاربهێنین، چەند خولەكێك لە ڕۆژێكدا سەركەوتن بەسەر قادرمەدا یارمەتیدەر دەبێت لە باشتركردنی تەندروستی دڵ و دەمارەكان.

تورستین دەشڵێت، پێویستە دووربین لە دڵەڕاوكێ، چونكە یەكێكە لە سەرسەختترین دوژمنەكانی دڵ، دڵەڕاوكێ وادەكات خەڵكی پەنا ببەنە بەر شیرینی و جگەرەو خواردنەوە كحولییەكان، هەروەك چۆن سیستەمی خەوی كەسەكە تێكدەدات.

 

هه‌واڵی گرنگ