چا یەكێكە لە بەناوبانگترین خواردنەوەكان لە جیهانداو چەندین جۆری هەیە وەك چای سەوزو ڕەش، بەڵام هەندێ كەس بە مەبەستی تام خۆشكردنی شیر یان شەكر یان نەعنای تێ دەكات.
بە شێوەیەكی گشتی چا چەندین سودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام كاتێك شەكری تێ دەكەیت بەهای خۆراكی كەم دەبێتەوە.
ئەمەش سودەكانی خواردنەوەی چایە بەبێ شەكر:
1. چا دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر دژە ئۆكسانی جیاواز كە نیشانەكانی پیری و چوونە تەمەن دوادەخات.
2. لەبەر ئەوەی چا ناهێڵێت خوێن لە خوێنبەرەكاندا بمەێت لە نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان دەمانپارێزێت.
3. چا یارمەتی بەهێزكردنی ئێسك دەدات، ئەنجامی توێژینەوەیەك ئاشكرای كرد ئەو كەسانەی ماوەی (10) ساڵ یان زیاترە چا دەخۆنەوە ئێسكیان بەهێزترە لەو كەسانەی نایخۆنەوە.
4. لە ڕاستیدا چا بۆ تەندروستی ددان باشە، بەڵام كاتێك شەكری تێ دەكرێت زیان بە ددان دەگەیەنێت.
5. چا یارمەتی كرداری سوتاندنی چەوری و كەمكردنەوە كێش دەدات، توێژینەوەیەك ئاشكرای كردووە ئەو كەسانەی ڕۆژانە (5) كوپ چای سەوز دەخۆنەوە زیاتر لە (70) كالۆری دەسوتێنن وەك لەو كەسانەی چا ناخۆنەوە.