یەكێكە لە گیادەرمانە دێرینەكان نزیكەی (5) هەزار ساڵە بەكاردێت ئایەتێكە لە ئایەتەكانی قورئان باسی رەیحان دەكات تا ئێستا چەندین بەڵگەی زانستی پشت ڕاستی كردۆتەوەو هەموو بەشەكانی بەسوودە ووزە بەخشە بۆ جەستەو دڵ و رۆح و مێشك بۆیە هەرگیز فەرامۆشی نەكەین ڕۆژانە بیخۆین و لەسەر سفرەكانمان هەبێت.
گرنگترین سوودە شاهانەكەی رەیحان ئەمانەی خوارەوەیە ...
1. باری دەروونی ئارام دەكاتەوەو خەو ڕێك دەخات و دوودڵی ناهێڵێت.
2. بەهێزترین دژە ژەهری تێدایە دەمانپارێزێت لە ژەهراوی بوون و شێرپەنجە.
3. كێشەی هەرس كردن ئاسان دەكات.
4. پارێزگاری لە مادەی بۆماوەیی و خڕۆكە سپیەكان دەكات لە لەناوچوون.
5. باشترین دژە میكرۆبەكانی تێدایەو برینی لاشە خێراتر چاك دەبێتەوەو دەیپارێزێت لە پیسبوون.
6. باشترین ئارامبەخشە بۆ گشت بەشەكانی لاشە.
7. برینی ناودەم خێراتر چاك دەبێتەوە.
8. جنس بەهێز دەكات.
9. مێشك بەهێز دەكات.
10. گەنجان دەپارێزێ لە زیبكەو زووچاك بوونەوەی نەخۆشیەكانی پێست.
11. بۆ نەخۆشانی شەكرە بەسوودە.
12. رەیحان سەوزەیە پێش نان خواردن بێخۆی باشە یان لەگەڵ ماست یان ماستاو زۆر خۆش و بەسوودە، یان بە ووشكراوەیی وەك چایە ئامادەبكە.
13. زیانی لاوەكی نیە جگە لەوەی كە زۆربخورێت بۆیە واباشە كەم بخورێت.
(د. بەدر قادر سورچی – پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان)