باشترین ڕێگە بۆ شوشتنەوەی سەوزەوات و پاكژكردنەوەیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باشترین ڕێگە بۆ شوشتنەوەی سەوزەوات و پاكژكردنەوەیان

 

 

ناوەندە تەندروستییەكانی جیهان هۆشداری دەدەن: نابێت سەوزەو میوەو هەندێك ماددەی خۆراكی ناو قوتوو پاكەت بە ماددە پاككەرەوەكان بشۆردرێن.

لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە مەسەلەی چۆنییەتی پاكڕاگرتن و شتنەوەی میوەو سەوزە چەندین پرسیارو دڵەڕاوكێی وروژاندووە، ئەمەش شتێكی سروشتییە، چونكە هەموان هەوڵ دەدەین سیستەمێكی خۆراكی دروست و باشمان هەبێت و هەمووش پشتمان بەو سەوزەو میوە وەزرییانە بەستووە كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزاكان، بەڵام لە هەمان كاتیشدا پێویستە ئەم پاندبوونە بە تەنها بۆ خۆپاراستن نەبێت لە كۆرۆنا، بەڵكو بە ئامانجی لەناوبردنی هەموو جۆرە میكرۆب و ڤایرۆس و بەكتریایەكی زیانبەخش بێت.

بە پێی سەنتەرەكانی پشكنینی نەخۆشی و خۆپارێزی كە بە (CDC) ناسراوە هەروەها ڕێكخراوی خۆراك و دەرمان (FDA)، قۆناغی خۆپارێزی لە نەخۆشییەكان و بە تایبەت نەخۆشییە درمەكان لە دوكان و سوپەرماركێتەكانەوە دەست پێدەكات، چونكە پرۆسەی هەڵبژاردنی خۆراك و سەوزەو میوەی باش كاریگەری لەسەر پرۆسەی پاككردنەوەی ئەو خۆراكانە هەیە بەم شێوەیە :

1. پێویستە ئەو سەوزەو میوەیە هەڵبژێردرێت كە ساغەو نەگەنیوە.

2. پێویستە ئەو بەرهەمانە هەڵبژێرین كە درزو ڕوشاوییان تێدا نییەو نیشانەی بەسەرچوونیان پێوەیە.

3. پێویستە بەر لە شتنەوەی میوەو سەوزەكان بۆ ماوەی (20) چركە دەستەكان بە ئاوو سابوون بشۆردرێن.

4. پێویستە بە ئاوی شلەتێن و پاككەرەوەی سابوون هەموو ئەو ڕووبەرانە بشۆردرێن كە سەوزەو میوەی تێدا چاككدەكرێت یان دەجنرێت یان قاشدەكرێت.

5. پێویستە سەوزەو میوەی نەشۆردراوەو شۆردراوە لەیەكتر جیا بكرێتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە بگرین لە گواستنەوەی ڤایرۆس و میكرۆب بۆ سەوزەو میوە پاكەكان.

6. پێویستە سەوزەكان بە ئاوی پاك بشۆردرێنەوەو ئەوانەی گەڵا پان و گەورەن یەك یەك بخرێنە بەر ئاوو دەستیان لێ بخرێت و خواردەمەنیەكانی تری وەك پەتاتەو گوێزەرو خەیارو تەماتەو باینجان و كولەكەش بە فڵچەی تایبەت جوان لە قوڕو پیسیی پاكبكرێنەوە، تەنانەت ئەوانەی كە پاك دەكرێن وەك كیوی و ترشەمەنییەكانیش.

ئایا سابون و پاككەرەوەكانی قاپشتن یان تایت گونجاوە بۆ شتنەوەی میوەو سەوزەو بەرهەمە لە دەفر نراوەكان ؟؟

یەكێك لە هەڵە باوەكان ئەوەیە كە زۆر كەس سابوون یان جێڵی قاپشتن بەكاردەهێنن بۆ شتنەوەی میوەو سەوزە، ئەو پاككەرەوانە نەك تایبەت نین بۆ پاكژكردنەوەی سەوزەو میوەو بەرهەمە لە دەفرنراوەكان و ئەوانەی بە چەندین جۆر كاغەز ڕووپۆشكراون، بەڵكو بەپێی ناوەندە پزیشكییە جیهانییەكان، ماددەكانی پاكژكردنەوەی قاپ و جلشتن هەندێك نیشتنەیی كیمیاییان تێدایە كە ڕەنگە ببێتە هۆی گرفتی تەندروستی ترو كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەرس دابنێت.

ئایا حەبە پاكژكەرەوەكان كاریگەرییان هەیە بۆ ڕوبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ؟؟

ئەوەی تا ئێستا زانراوە هیچ یەك لەو حەب یان دەرمانانەی پاكژكردنەوەی سەوزە پشكنینیان بۆ نەكراوە بۆ زانینی ڕادەی كاریگەرییان لەسەر ڕێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەی هەیە كە هیچ شتێك هێندەی ئاوێكی پاكژی نیمچە گەرم و جوان شتنەوەی ئەو خۆراكانە كاریگەر نییە.

ئایا سركەو خوێی زبر كاریگەرییان هەیە ؟؟

بەكارهێنانی سركە بە تایبەت سركەی سپی لەگەڵ خوێی زبر یان هەریەكەیان بە جیا بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بنەمایەكی زانستی نییەو لە ڕووی زانستییەوە هیچ توێژینەوەیەك لەسەر ئەم بابەتە نەكراوەو كاریگەری ئەو دوو بابەتە نەسەلـمێندراوە.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ