لە دەروازەی يادى(100)ساڵەی پەیماننامەی (سیڤەر) دا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە دەروازەی يادى(100)ساڵەی پەیماننامەی (سیڤەر) دا

لە دەروازەی يادى(100)ساڵەی پەیماننامەی (سیڤەر) دا
--------------------------------------
«بیرخستنەوەو توانج»
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
ئەمڕۆ یادی ٩٧ ساڵەی مۆرکردنی پەیماننامەی (لۆزان) ە ،ئەو لۆزانەی کە
بە بازوی تورکە نەتەوەییەکان، کۆماری تورکیای نوێی بەدیهێناو ئەتاتورک بە هاوکاری (بریتانیاو فەرەنسا) توانی پەیماننامەی (سیڤەری ١٩٢٠) ی پێ هەڵوەشێنێتەوە و خەونی سەربەخۆیی کوردستان کە لەهەرسێ بەندی
( ٦٢ ،٦٣، ٦٤)ی سیڤەردا ، ڕێوشوێنی یاسایی و سیاسی بۆ دیاریکرابوو،
لە گۆڕبنێ .
١٠ ی ئابی داهاتوو ، واتە پاشی ١٦ڕۆژی دیکە (١٠٠) ساڵی تەواو بەسەر مۆرکردنی پەیماننامەی سیڤەردا تێدەپەڕێ..
ئایا نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیریی کورد ،هێزو لایەنە سیاسیە کورستانیەکان ، چ پلان و بەرنامەیەکیان هەیە ، بۆ پەند وەرگرتن لەوانەکانی (سیڤەری ئێمەو) و (لۆزان ی دژمان) ؟!
ئەرێ کاتی ئەوە نەهاتووە ئەم هێزە سیاسیانە کەمێک دەس لەبەرژەوەندیە ئابوری و سیاسیەکانیان هەڵگرن و ساتێک گوێ بۆ بێگانەکان نەگرن و بە جورئەتەوە هەنگاو بنێن؟ یاخود بەهۆی چەن بەرەکی و پەرتەوازەیی و بێ پلانی و بێ بەرنامەییەوە ، هەرشکستەکانی پێشوو دووبارە ئەکەنەوەو ؟!

 

هه‌واڵی گرنگ