چارەسەركردن بەبێ نەشتەرگەری: ئەم چارەسەرە كاتێك دەكرێت كەنەخۆشییەكە تەشەنەی نەكردبێ و دومەڵی دروست نەكردبێ ئەویش بە پاك و خاوێن ڕاگرتنی شوێنی نەخۆشیەكەو شۆردنی بە ئاووسابوون، وەلابردنی مووەكانی نزیك ناسۆرەكە لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆش دەتوانێ چارەسەری ئازارشكێن و دژە بەكتریا بەكاربێنێ، بەمەش نیشانەكانی نەخۆشیەكە وون دەبن و ئازارەكە نامێنێ، بەڵام ئەگەری دووبارە توشبوونەوەی نەخۆشییەكە هەر هەیە.
چارەسەركردن بە نەشتەرگەری: ئەگەر ناسۆرەكە تەشەنەی كردبێ و دومەڵی دروستكردبێ، پێویست بە نەشتەرگەری دەكات لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە، ئەویش لەژێر بەنجی گشتی یان نیو بەنج.
برینێك لەسەر دومەڵەكە دەكرێ و ناسۆرەكە بەتەواوی پاكدەكرێتەوە لەخوێن و پیسی و موەكانی ناوی، وە برینەكە بەكراوەیی بەجێ دەهێڵدرێ تاخۆی یەك دەگرێتەوەو چاك دەبێتەوە، لەو ماوەیەدا پێویستی بە پاككردنەوەی بەردەوام هەیە (لانی كەم دوو ڕۆژ جارێك) تابەتەواوی برینەكە یەك دەگرێتەوە.
(د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پسپۆری نەشتەرگەری گشتی)