ئەمانەت زانییوە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمانەت زانییوە ؟؟

 

 

1. ئەو كەسانەی رۆژانە (3) پەرداخ یان زیاتر خواردنەوە گازییەكان دەخۆنەوە (62%) زیاتر كلۆربوون و پڕكردنەوەو ددان كەوتنیان هەیە بەراورد بەكەسانی ئاسایی، بۆیە ئەمجارە پێش ئەوەی خواردنەوە گازییەكەت بكەیتەوەو بیخۆیت ئەم داتایانەت لەبیربێت.

2. ئەگەر دەزووی نێوان ددانەكان بۆ پاككرنەوە بەكارنەهێنیت ئەوە لە (4%) پاشماوەی بەكتریاو خواردن لە نێو دەمت بەجێ ماون، بۆیە رۆژانە دووجار دەزووی نێوان ددان و ددان شوشتن ئەنجام بدە.

3. هەروەك خەتەكانی پەنجە هێڵەكانی زمانی هەركەسێك لە كەسێكی دیكە جیاوازترە.

4. زۆربەی كەسەكان لە جیهاندا (45 – 70) چركە ددانیان دەشۆن لە كاتێكدا كاتی گونجاو بریتیە لە (2 – 3) خوكەك ددان شوشتن.

5. گرانترین ددان هی (سێر ئایزاك نیوتن) بوو كە لە ساڵی (1816) لە لەندەن یەك ددانی بە (3.633) $ فرۆشرا كە بە نرخی ئەمڕۆ دەكاتە (35.700) $.

(دكتۆرە زێڕین كامەران – پزیشكی نەخۆشییەكانی دەم و ددان)

 

هه‌واڵی گرنگ