هەڵمەتێكی میدیایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەستپێده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵمەتێكی میدیایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەستپێده‌كات

  .حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵمەتێكی میدیایی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەست پێدەكات. ئەو ھەڵمەتە لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بە ھاوبەشی بەڕێوەدەچێت

 به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری ھەڵمەتەكە ماوەی دوو ھەفتە بەردەوام دەبێت و لە ھەفتەی یەكەمدا ھەڵمەتی بەستنی ماسك لەمڕۆ شەمە 25/7/2020 دەستپێدەكات. لەو ماوەیەدا كەناڵەكانی راگەیاندن بەرنامەی تەندروستی و گرنگی بەستنی ماسك دەخەنەڕوو. 

وەك وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیا و زانیاری خستوویه‌تیه‌ ڕوو، كەناڵەكانی تەلەڤزیۆن بە دانانی ھاشتاگی (#بەماسكەوە) بەشداری لە ھەڵمەتەكە دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ