به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و له ئامێزگرتن و ماچكردن نه‌بێت، نویژی جه‌ژن له مزگه‌وته‌كان ناكرێت.
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا فه‌ره‌یدون غه‌ریب به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆڕۆناو به‌و هۆكاره‌ی به‌ركه‌وتن و ماچكردن و له‌ئامێزگرتن نه‌بێت، له‌نێوان موسوڵمانان له مزگه‌وت و بڕیارماندا نویژی جه‌ژن له مزگه‌وته‌كان نه‌كرێت.
ناوبراو زیاتر گوتی: داوا له خێرخوازان ده‌كه‌م له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ماومانه بگه‌ینه جه‌ژنی قوربان هاوكاری و یارمه‌تی بگه‌یه‌ننه ده‌ستی كه‌سانی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت.
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بۆ ئه‌نجامدانی نویژه فه‌رزه‌كان كراوه‌ته‌وه، بڕیاره له هه‌ینی داهاتوودا نوێژی جه‌ژن و وتاری هه‌ینی له مزگه‌وته‌كان ئه‌نجام نه‌درێت.