له‌ ڕاپرسییه‌كی گه‌وره‌دا ڕیزبه‌ندی ته‌مبه‌ڵترین گه‌ل له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاشكراده‌كرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ ڕاپرسییه‌كی گه‌وره‌دا ڕیزبه‌ندی ته‌مبه‌ڵترین گه‌ل له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاشكراده‌كرێت

زانكۆیەكی ئەمریكی هەڵساوە بە ئەنجامدانی راپرسیەك سەبارت بەوەی چ گە لێك(تەمبەلترین گەل) ە و كام وڵات ریزبەندی یەكەمی گرتووە ، راپرسیەكە لە 111 وڵات ئەنجامدراوە لە هەموو جیهان و نزیكەی 700 هەزار و 17 كەس گرتۆتەوە بەهەردوو رەگەزی نێرو مێ‌ .

كۆمەلێك زانا و لیزان بەرنامەیەكی ئەلیكترونیان دانا بۆ ئەنجامدانی راپرسیەكە كە لەسەر مۆبایلی زیرك كاری دەكرد بۆماوەی پێنج ساڵ لەرێگەی ئەم (ئەپە) بەرنامەیە چاودێری جولە و هەنگاوی مرۆڤەكانیان دەكرد لەماوەی ئەم چەند سالە .

ئەم راپرسیە بەیەكێك لە راپرسیە گەورەكان دادەنرێت كە ئەنجامدرابێت لەم بوارە و فۆكەسی خسبوە سەر جولەی رۆژانەی مروڤەكان ، لەئەنجامی راپرسیەكە دەركەوت كە وڵاتی ئیدونیسیا پلەی یەكەمی (تەمبەڵترین) ی وەرگرتوە لەم راپرسیە ، بەشێوەیەك كە هەر تاكێكی ئیدونیسی رۆژانە 3 هەزار و 513  هەنگاو دەهاوێژێت .

ئەمە لە كاتێكدا كە (گەلی هۆنگ كۆنگ) پلەی یەكەمی چالاكترین گەلیان بەدەستهیناوە كە تێكرای جولەو هەنگاوی هەرتاكێكیان لە رۆژیكدا دەگاتە 6 هەزارو 880 هەنگاو دەهاوێژیت.


لەناوە ریزبەندی ولاتە تەمبەلەكان جەند ولاتیكی عەرەبی و تێدایە بەم شێوەی خواەوە :
1- سعودیە : پلەی دووەمی ریزبەندی وڵاتە تەمبەلەكانی وەرگرتوە كە تیكرای جولەو هەنگاوی تاكی سعودی لە رۆژیكدا بریتیە لە 3 هه‌زار هەنگاو زیاتر نیە .
2- ولاتی قەتەر : پلەی شەشەمی ریزبەندی وڵاتە تەمبەلەكانی وەرگرتوە تیكرای جوڵه‌ و هەنكاوی تاكی قەتەری لە رۆژیكدا بریتیە لە 4 هه‌زارو 158  هەنگاو .
3- میصر : پلەی نۆیەمی ریزبەندی ولاتە تەمبەلەكانی وەرگرتوە تیكرای جوڵه‌ و هەنكاوی تاكی میصری لە رۆژیكدا بریتیە لە 4 هه‌زارو 315  هەنگاو.
4- ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو: پلەی یازدەمی ریزبەندی وڵاتە تەمبەلەكانی وەرگرتوە تیكرای جوڵه ‌و هەنكاوی تاكی ئیماراتی لە رۆژیكدا بریتیە لە 4 هه‌زاو 516 هەنگاو.

 

هه‌واڵی گرنگ