بە ڕەزامەندی هەریەکه لە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی بڕیاردرا بە دەستپێکردنەوەی سەردانی زیندانیکراوان لەلایەن کەسوکاریانەوە.
له بڵاوكراوهیهكی ڕاگەیاندنی چاکسازی ژنان و منداڵانی هولێر ڕاگهیهنراوه: دوای پێدانی ڕەزامەندی لەلایەن وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، بڕیاردرا بە کردنەوەی مۆڵەتی سەردانیکردنی بەندکراوان کە ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگیرابوو.
بەپێی ڕاگهیهنراوهكهی چاکسازی ژنان و منداڵانی ههولێر، دەستپێکردنەوەی سەرکردانکردنی زیندانیکراوان بە چەند رێنماییەک دەبێت:
1- بهرواری 2/8/2020 ڕۆژی یەکشەممە سەردانیکردن تەنها بۆ لای سزادراوانە (کوڕ ، ئافرەت)
2- بهرواری 3/8/2020 ڕۆژی دوشەممە سەردانیکردن تەنها بۆ لای ڕاگیراوانی کوڕە..
3- بهرواری 4/8/2020 ڕۆژی سێشەممە سەردانیکردن تەنها بۆ لای ڕاگیراوانی ئافرەتە..
بەپێی راگەیەنراوەکە بۆ سهردانیكردنیش دهبێ ئهم مەرجەکانه ڕهچاو بكرێت:
- دەبێت کەسی سەردانی کار وێنەیەک لەپشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای پێبێت و دەریبخات کە تەندروستی سەلامەتە لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندکراوان.
- پێویستە ڕاپۆرتی پشکنین بە ڕێکەوتی نوێ بێتو لانی کەم لە (5) ڕۆژ تێپەڕی نەکردبێت.
- پێویستە کەسی سەردانی کار ماسک و دەستکێشی بەستبێت.
- پێویستە پلەی خزمایەتی دەرجە یەک سەردانی بەندکراو بکەن وەک ( دایک ، باوک ، خوشک ، برا ، مێرد )
- نابێت لە (3) کەس زیاتر سەردانی یەک بەندکراو بکەن.