سماق ڕووەكێكە لەناوچە بەرزاییەكان دەڕوێت و بەپێی وتەی شارەزایان سوودێكی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، لەهەرێمی کوردستانیش لەزۆربەی ناوچاکان سماق دەڕوێندرێت و بەرهەمێکی زۆری هەیە، کە ئێستا وردە وردە بەرەو پێگەیشتنی ئەو بەرهەمە دەڕۆین، جگە لەوەی له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له زۆر بوارى چێشت لێناندا به‌كارهێنانی زۆرە، هاوڵاتیانیش بەڕێژەیەکی زۆر سماق بەکاردەهێنن.
پێکهاتەی سماق بەشێوەیەکە بەپێی زانستەکانی خۆراکزانی و گیادەرمانییەکان، سوودی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، بەشێوەیەک سماق کەتامێکی ترشی هەیە ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینى “C ” و پرۆتین و ئاسن و پۆتاسیۆم و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و فۆسفۆر، و له ده‌نكۆڵه‌ى وردى ڕه‌ق پێكهاتووه دواى كوتینى ده‌بێت به هاڕاوه‌ى ترش ، توانه‌وه‌ى ترش له ئاودا پاشان خواردنه‌وه‌ى زۆر به‌سووده، بەتایبەت ئەگەر ڕۆژانه كوپێك ئاو ته‌نها كه‌وچكێك ترشى تێ بكه‌ی و بیخۆره‌وه سوودى سه‌رسوڕهێنه‌رت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئەو سوودانەی سماق بەتەندروستی مرۆڤی دەبەخشێت:
١.خواردنى ترش كار ده‌كاته سه‌ر جه‌سته و پاكى ده‌كاته‌وه له میكرۆب و هه‌و كردن ، دژى گه‌شه‌ى كه‌ڕووه .
٢.چاره‌سه‌رى سه‌رما بوون و هه‌ڵامه‌ت ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تواناى كردارى دژه ئۆكسیدى هه‌یه .
٣.قورگ و بۆرى هه‌ناسه پاك ده‌كاته‌وه و ڕێگره له گیر‌و گرفتى هه‌ناسه‌دان.
٤.چاره‌سه‌رى هه‌ستیارى و لیرى پێست ده‌كات.
٥.تێكه‌ڵى ترش و ئاو باشترین خواردنه‌وه‌یه بۆ ڕزگار كردنى له‌ش له به‌كتریا و مادده‌ى زیان به‌خش كه دووچارى ده‌بیته‌وه .
٦.ترش به باشترین چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شه‌كره داده‌نرێت ، چونكه تواناى دابه‌زاندنى ڕێژه‌ى شه‌كرى خوێنى هه‌یه
٧.کردارى میز كردن ئاسان ده‌كات و یارمه‌تى خێرا میز كردن ده‌دات ، له‌ش له ژه‌هراوى بوون پاك ده‌كاته‌وه له ڕێگه‌ى میزه‌وه ده‌یكاته ده‌ره‌وه ، زۆر جار له چاره‌سه‌رى گیر‌و گرفتى ڕیخۆڵه‌دا به‌كارده‌هێنرێت و تواناى چاره‌سه‌ر كردنى هه‌وكردنى میزه‌ڵدانى هه‌یه .
شارەزایانی خۆراکزانی دەڵێن لەگەل هەموو خواردنەکان سماق بخۆ، چونکە یەکێکە لە 10 دژە ئوکسینەرەکان و ئەوەندەی خورما کاریگەری دژە شێرپەنجەی هەیە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی چەوری خوێن یان فشاری خوێنیان هەیە، یاخود ئەوانەی توشی ژەهراوی بوون بەهۆی زۆر خواردن یان خواردنی خۆراکی ماوەبەسەرچوو .
جگە لەم سودانەش کۆمەڵێک سوود و گرنگی تری هەیە لەوانە بۆ ددان ئیشە سوودی هەیە، ئیشتیها دەكاتەوە، لەوزەتێن بەهێز دەكات، و پلەی گەرمی لەش (تا) ناهێڵێت، رۆماتیزم لەناو دەبات، لەهەمان کاتدا لە كۆندا گەڵای سماقیان كوڵاندوەو بۆ ڕەشكردنی قژ بەكاریان هێناوە.