بهڕیوبهرایهتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند: له شاری دهۆك ١٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك له ڕاگهیهنراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، ١٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێک کە دەرکەوت نێگەتیڤ بوون و بە تەواوی چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون، له ئێستادا تەنها ٧٣ تووشبووی كۆڕۆنا لە نەخۆشخانەکان ماون.
له ڕاگهیهنراوهكهد ئاماژە بەوەشکراوه:بە چاکبوونەوەی ئەو ١٢ تووشبووە کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتۆتە ٣١٢ کەس.