داعش هێرشێكی تووند دەكاتە سەر ئەم ناوچەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داعش هێرشێكی تووند دەكاتە سەر ئەم ناوچەیە

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكی توندیان كردە سەر باكووری خۆرئاوای پارێزگای دیالە، بەڵام لەلایەن حەشدی شەعبییەوە شكێندراون.

دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكی تووندیان كردۆتە سەر قەزای عزێمی باكووری خۆرئاوای پارێزگای بەعقوبە، بەڵام هێرشەكەیان تێكشكێندراوە.

هەروەها حەشدی شەعبی دەڵێت، داعش هێرشەكەی بۆ سەر ناوچەی (مەییتە) ی قەزای عزێم ئەنجامداوە.

لەلایەن خۆشیەوە (بەشیر عەنبەكی) ئامر لیوای (23) ی چەكدارانی حەشدی شەعبی بۆ سپۆتنیكی رووسی رایگەیاندووە، پەلامارەكەی داعش كاتژمێر (9) ی شەو ئەنجامدراوەو شەڕێكی سەخت ڕوویداوە لەئەنجامیشدا داعش چەند چەكدارێكی لێكوژراوەو دواتر كوژراوەكانیان بردۆتەوە، ئەونیش هیچ قوربانییەكیان نەبووە.

 

هه‌واڵی گرنگ