شانەی قەیرانەكانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاندووە، هەر كەسێك دەمامك نەبەستێك بڕی (10) هەزاری سزا دەدرێت.
بەرپرسانی پارێزگای نەینەوا لە پێناو ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆمەڵێك ڕێو شوێنیان گرتۆتە بەر، یەكێك لەوانە سزای (10) هەزار دینارە بۆ هەر كەسێك كە دەمامك نەبەستێت.
لەهەفتەی رابردووش بەرپرسانی نەینەوا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆیاندا لە رۆژی پێنج شەممەوە تاكو دوێنێ شەممەو ئەمڕۆش بەشێوەی قۆناغ بەندی هاتوچۆ ئاسایی دەكەنەوە.