سوپای عێراق بڵاوی كردەوە ، بەشێوەیەكی فەرمی سەرجەم دەروازە سنورییەكانی ئاوی و وشكانی كۆنترۆڵ كردەوە.
سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكی فەرمی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : " بەپێی رێنمایی و بریارەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانە تەواوی دەروازە سنورییەكان كۆنترۆڵكرانەوە".
هاتووە : " بەپێی رێنماییە یاساییەكان و یاسای رووبەرووبوونەوەی زێدەرۆییەكان و بۆ نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی ، دەروازە سنورییەكان لەلایەن هێزەكانمانەوە كۆنترۆڵكرانەوە".
لە بەیاننامەكە ئەوەش نوسراوە ، هێزە عێراقییەكان لەلایەن مستەفا كازمییەوە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ پاراستنی دەروازەكان و دەستیان كراوە دەبێت لە لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانەی كە زێدەرۆیی دەكەن و دەبنە هۆكاری گەندەڵی.