بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دەدات

لەبارەی رێكلامكردن بۆ جۆرە دۆلارێك بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دەدات و باس لە لێپێچینەوەی یاسایی دەکات.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 26-7-2020 لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێکلام بۆ جۆرە دراوێک بە ناوی (دۆلاری لیبی) دەکرێت، بەڵام ئەو دۆلارە ساختەیە و بە فەرمی دەرنەکراوە.

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییان و داوای لێکردوون بەو رێکلامانە هەڵنەخەڵەتێن، چونکە فێڵ و تەڵەکەبازین،هەروەها بانکی ناوەندیی هەڕەشەی گرتنەبەری رێککارە یاساییەکانی لە دژی ئەو کەسانەی مامەڵە بەو جۆرە دۆلارە دەکەن، کردووە و رایگەیاندووە، ”بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن“.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ