كۆمپانیای نەوتی سۆمۆی عێراقی بڵاوی كردەوە ، هەردوو وڵاتی هیندستان و چین زۆرترین نەوتی وڵاتەكەیان كریوەتەوە.
كۆمپانیای سۆمۆ لەمیانی ئامارێكیدا كە بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی بڵاوكردۆتەوە دەڵێت : " كۆمپانیاكانی هەردوو وڵاتی هیندستان و چین زۆرترین نەوتیان لە عێراق لەماوەی مانگی رابردوو كریوە".
دەڵێت : " لەكۆی (26) كۆمپانیا ، پێنج كۆمپانیا بۆ هەر وڵاتێك لەرێگای كۆمپانیاكەمان نەوتی عێراقیان كریوە و بۆ مانگی حوزەیران چین و هیندستان زۆرترین كریاری نەوت بوون".
ئەمەو لەدوای ئەم دوو وڵاتە ئەمریكا پلەی دووەمی گرتووە ، لەدوای ئەوانیش توركیا و ژاپۆن و بەریتانیا و یۆنان و روسیا و كوێت و ئیتاڵیا و كۆریای باشوور و ئیسپانیا كڕیاری نەوتی عێراق بوون.